پارتی و یه‌كێتی ناوی كاندیدی پارێزگاری كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی نێوانیان له باره‌ی كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، ناوی كاندیده‌كه ئاشكرا بكرێت.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی شاندی پارتی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت.