هه‌فته‌ی داهاتوو گۆڕان خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت
K24- سلێمانی:
واده‌ی وه‌رگرتنی فۆڕمی كاندیدبوون كۆتایی هات و هه‌فته‌ی داهاتوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی هه‌ڵده‌بژێرێت.
لە چوارچێوەی خۆڕێکخستنەوە و هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتی هەڵبژارد كه لە سێ کەس پێکدێت و پێکهاتوون لە سەرۆکی جڤاتی گشتی و جێگرەکەی و سکرتێری جڤاتی گشتى.
جەمال حاجی محەممەد، بە سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و، پێشڕەو رەئووف، بە سکرتێری جڤاتی گشتی و عەلی باڵابەرز بە جێگری سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەكه هەڵبژێردران. وه‌ك بڕیاریشه، ڕۆژی شەممەی داهاتووش ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ده‌بووایه زوتر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامبدرايه، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى سياسى كه له‌رابردوودا له‌كوردستان هه‌بوو هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا.
سەرۆکی جڤاتی گشتی راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە، واتە دەبێتە یەکەمین ئەندامی نوێی خانەی راپەڕاندن، کە بڕیارە رۆژی شەممە ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرێن لەگەڵ رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە, پڕۆسەکە له‌ژێر چاودێرى چه‌ند دادوه‌رێكى دادگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو و له‌كۆى 51 ئه‌ندام 45 ئه‌ندام به‌شداربوون و ده‌نگياندا.
ئەرکی جڤاتی گشتی راوێژکارییە و ژمارەیەك لێژنە دروست دەکرێن بۆ ئامادەکردنی ژمارەیەك پڕۆژە یاسا، کە دواتر ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان، پاشان بەپێی تایبەتمەندی ئاڕاستەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێن.
H.B