كه‌لار.. یەکێک لەو منداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە له جەژن سووتان گیانی لەدەستدا
K24 - كه‌لار:
یه‌كێك له‌و دوو منداڵه‌ی له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، به هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه له ناحیه‌ی رزگاری سووتان، گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، ئه‌و دوو منداڵه یاری ئاگرینيان خستبووه ناو به‌رمیلێكی نه‌وت و له ئه‌نجامیشدا پێیاندا ته‌قیه‌وه و هه‌ردووكیان برینداربوون و رێژه‌ی سووتاوییان زۆر بوو، ئه‌مڕۆش یه‌كێك له‌و منداڵانه به‌ناوی "ئه‌نه‌س جه‌بار" ته‌مه‌ن 7 ساڵ، گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه‌ی جه‌ژن، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاویان هه‌ردوو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرابوون.
یارییه ئاگرینه‌كان به گشتی له بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كراون، به‌تایبه‌تیش فرۆشتنیان به منداڵان، به‌ڵام تا ئێستاش له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن و به‌شێكی زۆر له بازرگانان پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابن.
ئ. م