له كلاسیكۆی باسكه‌ی ئیسپانیا، بارسێلۆنا شكستی به ریال مه‌درید هێنا
له كلاسیكۆی باسكه‌ی ئیسپانیا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمار كرد.
له قۆناخی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی ئیسپانیا و له سێیه‌م یاریی نێوانیان له زنجیره یارییه‌كانی كۆتایی خوله‌كه بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌شی به جیاوازی ته‌نیا خاڵێك به 78 خاڵ به‌رامبه‌ر 77خاڵ برده‌وه.
بارسێلۆنا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و رێگه‌ی له پاڵه‌وانبوونی ریال مه‌درید گرت كه خاوه‌نی دوو سه‌ركه‌وتنه، بڕیاریشه له چواره‌م یاریی نێوانیاندا سبه‌ی هه‌ینی جارێكی دیكه بارسێلۆنا میوانداری ریال مه‌درید بكات و له ئه‌گه‌ر دۆڕانی بارسا ئه‌وا یانه مه‌دریدیه‌كه ده‌بێته پاڵه‌وان.