نێیمار به په‌یامێكی توڕه بێده‌نگی شكاند
نێیمار دا سیلڤا له گه‌رمه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی له سوشیاڵ میدیا په‌یامێكی كورت بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ندیتر گومانه‌كانی له‌سه‌ر رۆیشتن له پاریس تۆختر ده‌كاته‌وه.
نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: كێشه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه ڕقیان له راستی ده‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌یان خۆشده‌وێت كه درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و په‌یامه‌ی نێیمار وه‌ڵامێكی تونده بۆ هانده‌رانی پاریس سانجێرمان كه له یارییهه‌كه‌ی نێوان سانجێرمان و ئۆڵمپیك نیم له یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی نوێی خولی فره‌نسا چه‌ندان دروشیان له دژی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بڵاو كرده‌وه و سووكایه‌تی و قسه‌ی ناشرینیان پێ گوت و داوایان كرد له پاریس بڕوات و نه‌مێنێت.
ئه‌م په‌یامه‌ی نێیمار له كاتێكدایه كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.