حكوومه‌تى به‌ريتانيا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، د. ئه‌ندرۆ مۆریسن، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، به ناوى حكوومه‌تى به‌ريتانياوه پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و پۆستی نوێیدا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مۆریسن جه‌ختی له پته‌وكرنی زیاتری په‌یوه‌یندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تيی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانیدا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد و ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ى به ده‌رفه‌ت زانى، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسی هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكاریی و پیشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا له كاته سه‌خته‌كاندا دووپات بكاته‌وه، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمی كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.
رۆژی دووشه‌ممه، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، له رێوڕه‌سمێكدا، سوێندی یاسایی خوارد و وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.
ئ. م