عێراق.. رۆژی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی كرایه‌ بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی

له‌مه‌ودوا ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فه‌توای عه‌لی سیستانی بۆ دامه‌زراندنی حه‌شد رۆژێكی نیشتمانییه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فه‌توای عه‌لی سیستانی بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك رۆژی نیشتمانیی عێراق په‌سند كرد.

رۆژی 13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، فه‌توای "جیهادی كیفائی" ده‌ركرد و به‌ گوێره‌ی فه‌تواكه، ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆیان ناونووس كرد بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه‌: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رۆژی 13ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك، بۆنه‌یه‌كی نیشتمانییه‌ به‌ هۆی ده‌رچوونی فه‌توای جیهادی كیفائی و دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش".