خورماتوو.. به هۆی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌یان گوندی كوردنشین چۆڵ كراوون
K24 - كفری:
به‌هۆی جموجووڵ و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان گوندی كوردنشین چۆڵیان كردووه.
بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و شكستپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له زنجیرە چیا‌و گوندەکانی ناوچەی داودەی نێوان کفری و خورماتوو به وردی چاودێری جووڵه‌ی چه‌كداران ده‌كه‌ن و ناوبه‌ناویش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن.
لە دوای رووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە پاشماوەکانی داعش لە ژێر هێزێک کە خۆیان وەکو هێزی ئاڵا سپیەکە دەناسێنن، زنجیرە چیاکانی نێوان کفری و دووز خورماتوو لەگەڵ گوندەکانی ناوچەی داودەیان کردووە مۆڵگه‌ی خۆ حه‌شاردان و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌ربازی، به تایبه‌ت بۆشایی ئه‌منی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه، باشترین ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندوون تا له‌و ناوچانه بگیرسێنه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به‌خۆ رێكخستنه‌وه.