وەزارەتی پێشمەرگەی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی گه‌رمیان ده‌كات

جموجۆڵه‌كانی داعش زیاتر بوونه‌
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، فەوجەکانی لیوای (١٦)ـی پێشمەرگەی بەرەو سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە سنووری گەرمیان جوڵاند, جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا سەرپەرشتی جوڵەپێکردنی ھێزەکەی کردووە.

ئەو ھێزەی رەوانەی ناوچەکە کراوە پێداویستییە سەربازییەکانیان پێیە و لەمەودوا لە ئەرکدا دەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە سنووری گەرمیان.