بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكان شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك دەخایەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لە سنووری پارێزگای دھۆك دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین ھەیە.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێ بۆ ھەوری تەواو لە كاتی جیاجیادا باران دەبارێت و رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.