ئه‌و كه‌سه‌ی ویلایه‌تێكی توركیای كرده دیاریی به‌غدادی ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی خۆی بۆ داعش راگه‌یاند و نامه‌ی بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش نووسی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه و ویلایه‌تێكی توركیای كرده دیاریی بۆی، هێزه‌كانی دژه تیرۆری توركیا كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره له ویلایه‌تی كۆنیای توركیا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رۆژی 17/9/2019 وێنه‌ی نووسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعشی كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیریان كردووه.
ئه‌و كه‌سه نامه‌كه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی نوسیووه و ویلایه‌تی كۆنیای وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی به‌غدادی كردووه و ده‌ڵێت ئینشائه‌ڵڵا به‌م زووانه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی میدیایی ویلایه‌تی كۆنیای توركیا، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی به‌شی دژه تیرۆر كراوه.