كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانی نمە باران لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا، لە بەشێكی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بەفربارین ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 14 و دھۆك 15، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری نمەباران ھەیە.