ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى كورده‌وه هۆشدارى ده‌داته توركيا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن)، هۆشدارى دايه ئه‌نقه‌ره له باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر هاوپه‌يمانه كورده‌كانى وڵاته‌كه‌ى له باكوورى سووريا و رايگه‌ياند، ئه‌و بابه‌ته به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، شۆن رۆبرتسۆن، رايگه‌ياند، هه‌نگاو نانى سه‌ربازى يه‌كلايه‌نانه له باكوورى سووريا به تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى تيمى ئه‌مه‌ريكى لێيه مايه‌ى نيگه‌رانى زۆرى ئێمه‌يه و هيچ جۆره كرده‌وه‌يه‌كى له‌و جۆره قبوڵ ناكرێت.
ئه‌م هۆشدارييه‌ى ئه‌مه‌ريكا دواى ئه‌وه هات، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ى په‌لاماردانى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات و ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ى له باكوورى سووريا كرد.
ئه‌ردۆغان راشيگه‌ياند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هێرش ده‌كه‌ينه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر