وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا ئاشكرا ده‌كات
K24 - ستۆكهۆڵم:
ئانن لیندا وەزیری دەرەوەی سوید، له بارەی ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، تایبەت بۆ کوردستان 24 گوتی: "ھێرشی سەربازی تورکیا شکاندنی یاساکانی مافی مرۆڤە، جگە لەوەش زیان بە‌و گرووپە کوردیيانە دەگەیەنێت کە ئێمە پێمانوایە دەبێت زۆر سوپاسیان بکەین و رێز لە و تێکۆشانەیان بگرین کە شەڕیان لە بەرامبەر داعش کرد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌شڵێت: "بەم زووانە یارمەتییەکی مرۆڤدۆستانەی گەورە بۆ خەڵکی سوریا و باکووری رۆژھەڵاتی سوریا رەوانە دەكەین".