په‌رله‌مانتارێكی دانیمارك: مه‌سرور بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له تێكشكاندنی داعش هه‌بوو‌ە
K24 - كۆپنھاگن
لاس راسمۆسن، ئەندامی پەرلەمانی دانیمارک پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دەڵێ، مەسرور بارزانی لەشەڕی تێکشكاندنی داعش رۆڵی گەورەی ھەبووە و لە پۆستی داھاتووشی ھەبوونی پەیوەندییەکی بەھێزی نێوان کوردستان و دانیمارک بە گرنگ دەزانێت.
لاس راسمۆسن، بە كوردستان24ی گوت: "پێش ھەموو شتێک پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێدەکەم. پێموایە زۆر گرنگە کە پەیوەندییەکی بەھێزمان لەگەڵ بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەبێت. پەیوەندی بەھێزی نێوان دانیمارک و کوردستان پێویست و گرنگە. مەسرور بارزانی سەرکردەی کوردە و خێزانەکەشی رۆڵێکی گرنگیان ھەبووە لە پەیوەندی و پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپی بۆ کوردستان. لەشەڕی تێکشکاندنی داعش‌یش رۆڵێکی گەورەی ھەبووە".
ھەروەھا حەلیمە ئۆغوز، ئەندامی پەرلەمانی دانیمارک وێڕای پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دامەزراندنی حکوومەتێکی بەھێز و دیموکرات دۆزی کورد لە دەرەوە زۆر بەھێزتر دەکات و ھیوادەخوازە حکوومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان نموونەی حکوومەتێکی دیموکراسی بێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
حەلیمە ئۆغوز، دەڵێ: "هیوادارم مه‌سرور بارزانی، بتوانێت حكوومه‌تێكی دیموكرات و دیموكراسی خواز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبكات و هه‌روه‌ها هیوادارم، كه بتوانێت كورد پاڵپشتێكی به‌هێز بێت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد. له هه‌مانكاتدا هیواخوازم كه په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر به‌هێز بكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا، كه ئەمه‌ش بۆ دۆزی كورد گه‌لێك گرینگه".