ئه‌وروپا ئاماده نییه هاووڵاتییانی له ریزی داعش وه‌ربگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی سه‌ختی شه‌ڕ له شارۆچكه‌ی باغۆز رۆژانه به به‌رده‌وامی خه‌ڵك ده‌رده‌چێت و خۆیان به ناوچه ئارامه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌گه‌یه‌نێنن. چه‌ندین چه‌كداری داعشی بیانی خۆیان راده‌ست كردووه، ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌ڵام وڵاتان ئاماده نیین ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان وه‌ربگرنه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، هه‌سه‌ده به ته‌واوی داعشی له باغۆز گه‌مارۆ داوه. به‌ڵام ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دواخستبوو، به مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه.
مسته‌فا بالی، به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، ئاشكراشی كرد، "له 24 كاتژمێری رابردوودا، 3 هه‌زار چه‌كدار و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه".
گوتیشی: "له‌و ژماره‌یه، 3 ئافره‌ت و 4 منداڵی ئێزدی دۆزراونه‌ته‌وه، كه له 2014دا له شنگال كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانی داعش".