بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی تورکیا نەخۆشخانەی گرێ سپی داخرا

70 ھەزار كەس لە گرێ سپی ئاوارە بوون

K24 - هه‌ولێر:

رێكخراوی پزیشكانی بێسنوور لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە بەھۆی بۆردوومانی توركیا كارمەندانی نەخۆشخانەی گرێ سپی رۆیشتوون و نەخۆشخانەی شارەکە داخراوه‌.

هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاند بەھۆی ئۆپەراسیۆنی توركیا 70 ھەزار كەس لە گرێ سپی ئاوارە بوون.

ئەمە لەکاتێکدایە لە بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه‌ سوپای تورکیا بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردن و تۆپبارانی پێگەکانی هەسەدە لە سەرێکانی و سەنتەری گرێ سپی کردووە و لە چەند ناوچەیەکی ئەو شارەش شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی تورکیا و شەڕڤانانی هەسەدە بەردەوامە.

ئ. م