دوو باندی دزیكردن لە ھەولێر دەستگیر كران

پۆلیس روونكردنەوە دەدات

K24 - ھەولێر

رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "ھێزەكانی پۆلیس دوو باندی دزیكردنیان دەستگیر كرد، كە چەندین ئۆتۆمبێل و پارە و زێڕیان لە خەڵك دزیووە".

ھۆگر عەزیزی، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوان لە ھەولێر توانیان دوو باند دووباند دەستگیر بكەن".

گوتیشی: "گرووپی یەكەم لەلایەن بنكەی پۆلیسی رۆژھەڵات دەستگیركران، كە ماوەیەكە لە چەند شوێنێك ئۆتۆمبێل لە گەراجەكان دەدزران، دوای بەدواداچوون توانرا دوو كەس دەستگیر بكەن كە ھەستاون بە دزینی ئۆتۆمبێل لە گەراجەكان و بڕی 6 ھەزار و 800 دۆلاری ئەمەریكی و 25 مسقاڵ زێڕیان دزیووە، بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە".

لەبارەی باندی دووەم وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتی: "باندی دووەم دزییان لە 7 مزگەوت كردووە، رۆژانی ھەینی لەكاتی نوێژ ئۆتۆمبێلی ئەو كەسانەیان دزیووە كە ئۆتۆمبێلەكانیان لە گەراجەكان راگرتووە تا لە مزگەوت دێنە دەرەوە. نووسینگەی بەشی باشوور توانیان زیرەكانە ئەو باندە دەستگیر بكەن".

روونیكردەوە: "زیادبوونی دزینی ئۆتۆمبێل لە وەرزی ھاوین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە شۆفێران كەمێك جامی ئۆتۆمبێل دەكەنەوە، ئەمەش ئاسانكارییە بۆ دزەكان، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەین كاتێك ئۆتۆمبێل لە شوێنە گشتییەكان رادەگرن جامەكان بە تەواوی دابخەن".

ھ.م

دوو باندی دزیكردن لە ھەولێر دەستگیر كران
دوو باندی دزیكردن لە ھەولێر دەستگیر كران
دوو باندی دزیكردن لە ھەولێر دەستگیر كران
دوو باندی دزیكردن لە ھەولێر دەستگیر كران