توركیا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ژادپه‌رستانه‌دا ده‌كات كه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی شاری ترابزۆنی توركیا، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و توركه نه‌ژادپه‌رستانه‌دا ده‌كات كه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
داواكاری گشتیی ناوچه‌ی چایكارایای شاری ترابزۆنی توركیا، دۆسیه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه، كه هێرشیان كردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان، كه به‌نیاز بوون به ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه بگرن.
داواكاری گشتیی شاری ترابزۆنی توركیا، داوای لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و توركه نه‌ژادپه‌رستانه‌دا ده‌كات، كه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و داوای روونكردنه‌وه ده‌كات، به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌شتیاران كراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌ی چایكارایای شاری ترابزۆنی توركیا، به نیازبوون به ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه بگرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كه راگه‌یاند.
H.B