وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەڵامی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا دەداتەوە
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی، لە گوتارێکدا باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان لەسەردەمی داعش کرد و چەند لێدوانێکیشی لەبارەی سەرۆک بارزانی دا، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌و گوتانه‌ی نه‌سروڵڵای دایەوە.
ده‌قی وه‌ڵامی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا:
وه‌ڵامێك لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کورستانه‌وه بۆ بۆ مەلا حەسەن نەسروڵلا
پێمان سەیرە کە بەدەنگێکی لەرزۆك و شێوازێکی هەرزەکارانە، هێرش دەکەیە سەر هەرێمی کوردستان و رێبەری نەتەوەیەك. تۆ کە چەندین ساڵە رەنگی خۆر‌ت نەبینیوە و لە ژێر زەویەکان خۆت حەشار داوە، کەچی ئیهانە و سووکایەتی بە گەلێکی قارەمان دەکەی. لە جیاتی ئەو هێرشە نابەجێیە، هەقبوو داکۆکی لەو نەتەوە ژێردەستە بکەی کە چەندین ساڵە ستەم و زۆرداری لێ دەکرێت.
ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو، هەولێر و کوردستانی پاراست نەك خەڵکی تر. لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە سوپاسی هەموو کەسێکمان کردووە کە یارمەتی ئێمەیان داوە، بەڵام ئەو کەسەی کە گوایا نوێنەری ئێوە بووە و لە کاتی سەردانی بۆ لای سەرۆك بارزانی بەشدار بووە، دەبێت هەر هەمان کەس بێت لە گەڵ هاوچەشنەکانی خۆی، لە رۆژانی 16 و 20 و 26 ئۆکتۆبەری 2017 ئامانج و خەونی داگیرکردنی کوردستان بوو، بەڵام لە بەرامبەر خۆڕ‌اگرى و بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگەدا، لەرزۆکانە و سەرشۆڕانە سەریان لە بەرد دا و خەونەکانیان لە گۆڕ نرا.
تۆ کە لە ترسی نەیارەکانت ناوێری سەر هەڵبڕی، بۆ شەڕ بە نەتەوەیەك دەفرۆشی کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە. سەرۆك بارزانی رەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەکە و تۆی ترسنۆك زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/12
H.B