خۆپیشاندانه‌كانی عێراق پرسی بودجه‌ی 2020یان دواخستووه‌

سەقامگیری هەولێر واتا سەقامگیری بەغدا
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

خۆپێشاندانەکانی عێراق بوونەتە هۆی دواكه‌وتنی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی بودجەی2020. له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ولیام وه‌رده‌ بە کوردستان24ی راگەیاند، كە  دوای کۆتاییهاتنی قەیران، گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.

گوتیشی: حکوومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشی پێویستی خۆی لە بودجە وەربگرێت،  چونکە سەقامگیری هەولێر واتا سەقامگیری بەغدا.

هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به‌شیر حه‌داد، ئاماژە بۆ ئەوە كرد، کە هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی دەبێت رێکبکەون. 

گوتیشی: هەولێر چەند پێویستی بە بەغدابێت،  بەغداش   لەوە زیاتر پێویستی بە هەولێرە.