حه‌شدى شه‌عبى "ئامر ليوايه‌ك"ى سه‌رۆكايه‌تى له تكريت كوشت
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌روازه‌ى تكريت، چه‌كدارانى سه‌ر به سرييه‌كانى سه‌لامى باڵى سه‌ربازى ره‌وتى سه‌در، رووبه‌ڕووى كاروانێكى سوپاى عێراق بوونه‌وه و له ئاكامى پێكدادانى نێوان هه‌ردوولا فه‌رمانده‌يه‌كى ليوا كوژراو و دوو سه‌ربازى ديكه بريندار بوون.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منيى، له به‌غداوه هه‌واڵى كوژرانى فه‌رمانده‌ى ليواى 57ى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران، عه‌ميد شه‌ريف ئيسماعيل عوبێدى پشتڕاستكرده‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى سوپا، به هێزێكى تايبه‌ته‌وه راسپێردراوه، رووبكاته مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى رێگه‌ى سه‌ردانى بڕيارلێدراوى سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ مووسڵ بكات.
له رێگه‌يدا، له ده‌روازه‌ى شارى سامه‌ڕا، له نێوان سه‌ربازه‌كانى ئه‌و هێزه تايبه‌ته و چه‌كدارانى ميليشياى سه‌لام بووه‌ته شه‌ڕه قسه‌يان و له بازگه‌ى چه‌كداره‌كان ده‌رباز بوونه و كاتێك گه‌يشتوونه‌ته بازگه‌ى حوه‌يشى ده‌روازه‌ى تكريت، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانى سرايا سه‌لام و هێزه‌كه‌ى ليواى 57 روويداوه.
له ئاكامى ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارييه‌دا، عه‌ميد شه‌ريف كوژراوه و دوو سه‌ربازى ديكه بريندار بوونه.