"كریستیانۆ هه‌ڕشه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره"
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌ڕه‌شه‌ی سڕكرانی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره.
پێگه‌ی (كالچۆ مێركاتۆ)ـی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامی دا هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ مه‌ترسی سڕكرانی له یاریی داهاتووی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاسایی ئاهه‌نگی دیێگۆ سیمیۆنی كردووه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كریستیانۆ له یارییه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه سزایه‌كه‌ی كریستیانۆ ئه‌گه‌رێكی نزیكه و سووكترینیان پێبژاردنه به بڕێك پاره.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به هاتریكێك ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد و یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه په‌ڕانده‌وه.