نەمسا سەرپۆشی قەدەغە کرد

لە مانگی رەمەزان یاساکە پەسەند کرا

K24 – هه‌ولێر:

نەمسا یاسایەکی لەبارەی قەدەغەکردنی سەرپۆش پەسەند کرد و رێگا نادات خانمانی موسوڵمان لە قوتابخانەکاندا سەرپۆش، بپۆشن.

یاساکە بە پشتگیریی هەردوو پارتیی راستڕەوی OVP و FPO پەسەند کراوە، بەڵام پارتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی نەمسا دژی یاسەکە دەنگیان دا.

بە گوێرەی هەواڵێکی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، بۆ ئەوەی وا نەزانرێت یاسەکە تەنها موسوڵمانانی کردووەتەوە ئامانج، ناوی یاسەکە بەم جۆرەیە: "ئەو سەرپۆشانەی بە هۆی ئایین و ئایدەلۆژیا دەپۆشرێن، قەدەغە دەکرێن".

هەردوو پارتیی پاڵپشتیکەری یاساکە، كه‌ دژی وەرگرتنی پەنابەرانن لە لایەن وڵاتەکەیان، لە مانگی رەمەزاندا یاساکەیان بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

کۆمەڵی ئیسلامی لە نه‌مسا رەخنەیان لە یاساکە گرتووە و بە رەگەزپەرستیی دژی ئیسلام ناوی دەبات.

Deutsche Welle

H.J