پۆلیسی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه ته‌قه له مه‌كۆی گۆڕان كرابێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، بەرپرسێکی یەکێتی هەڕەشەی لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە و دوا بە دوا ئەوە، هێرش کراوەتە سەر ژمارەیەک هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە لە گردی زەرگەتە، به‌ڵام له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی رابردوو گرژیی و ئاڵۆزیی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چەكدار و پاسەوان (سكیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، كە چەكدارەكان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە و چەكدارەكان هێرشیانكردووه‌تە سەر سكیورتییەكان و تەقە درووستبووە لەبەردەم نەخۆشخانەكە و دوور لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (ڕ. ف) برینداربووە و دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستووه‌تەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، پۆلیسی سلێمانی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، ته‌قه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرابێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی هێزه‌كانی پۆلیس دەركەوتووە، كە بەهیچ جۆرێك تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە. تەنها كێشەكە لە نێوان چەكدارەكان و سكیورتی نەخۆشخانەكەدا بووە".
ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 گه‌یشتووه، هاتووه: "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئەوە ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌که‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی و له ئه‌نجامدا کاکه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای "لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و روداوه‌که"ی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كاندا، كه‌سێكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه به ناوی "رێبه‌ند فه‌رهاد" گیانی له‌ده‌ستداوه و گۆڕان وه‌ك "شه‌هیدی به‌رگری له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" وه‌سفی كردووه.
ئ.ڕ