وەزارەتەکان راپۆرتی خۆیان لەبارەی چاکسازی و هێڵە گشتییەکان ئامادە دەکەن
K24- هه‌ولێر:
وەزیری رۆشنبیریی ئاشکرای دەکات، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرجەم وەزیرەکانی راسپاردوە، بۆ ئه‌وه‌ی لە ماوەی مانگێك دوای کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی وەزیران، هه‌ر وه‌زاره‌تێك راپۆرتی خۆی تایبەت بە چاکسازیی لە وەزارەتەکانیان ئاماده بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه محه‌مه‌د سه‌عید، وەزیری رۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئەو راپۆرتەی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، لە چوارچێوەی هێڵە گشتیەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆیەمدا دەبێت.
هێڵە گشتییەکانی کارنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەی نۆیەم له 13 بەش پێكهاتووە، یەکێك لە خاڵه‌كان رێکخستنەوەی کۆنفڕانس، فيستيفاڵه جۆراوجۆرەکانە، کە لە ناوخۆ و دەرەوە پێشتر ئەنجام دراون. ئیدریس رەمەزان، پسپۆڕى ئابووری، سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م خاڵه، دەڵێت: ئەم هەنگاوە لە دوو رووه‌وه داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و دەبێتە ده‌رفه‌تێك بۆ رێکخستنەوەی کاروبارەکانی حکوومەت لە زۆربەی سێکتەرەکان.
هێڵە گشتییەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆیەم بەشێکی زۆریان لە چوارچێوەی چاکسازییە لە تەواوی جومگه حکوومییه‌كاندا، بە تایبەت رێکخستنی کۆنفڕانس، چالاکییە جۆراو جۆرەکان و ئیفادکردنی شاندەکانی حکوومەت لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە، شێوەی رێکخستنەوەیان لە سەر چ بنەمایەك و به چ پێوەرێك دەبێت.
H.B