سەدر سەرجەم دامەزراوە و نووسینگەكانی دادەخات

ھەوڵی كوشتنی كوڕەكەی گوتەبێژی موقتەدا سەدر درا

K24 - ھەولێر

رێبەری رەوتی  سەدر بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێک،  سەرجەم نووسینگە و دامەزاروەکانی لە عێراق دابخات.

دوای ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە بەغدا هەوڵی كوشتنی كوڕی جەعفەر موسەوی گوتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدریان دا، سەدر بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێک،  سەرجەم نووسینگە و دامەزاروەکانی لە عێراق دابخات، بە بارەگاکانی سەرایا سەلامیشەوە.

دوێنێ سەفا تەمیمی، وتەبێژی گرووپی چەکداری سەرایا سەلام-ی سەر بە رەوتی سەدر رایگەیاند، كوڕەكەی گوتەبێژی موقتەدا سەدر لە بەغدا رووبەڕووی هەوڵی كوشتن بووەتەوە.