پارێزگای بهسره سكاڵا دژی حكوومهتی فیدراڵی تۆمار دهكات
K24 – ههولێر:
بەهۆی پشتگوێ خستنی داواکاری بهههرێمبوون، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، سکاڵای یاسایی لەسەر حکوومەتی فیدراڵی تۆمار دەکات.
کەریم شەواک، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، سکاڵای یاسایی لەسەر حکوومەتی فیدراڵی تۆمار دەکات، بەهۆی ئەوەی سەرجەم ئەو نوسراوانەی پشتگوێ خستووە، کە داوای بە هەرێمبوونی بەسرەیان کردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر چەندین نوسراو ئاراستەی حکوومەتی پێشوو و ئێستا کراون، بۆ بەهەرێمبوونی پارێزگاکە، بەڵام سەرجەمییان پشتگوێ خراون، بۆیە ئەمجارە پەنا بۆ یاسا دەبەین.