دابەشكردنی ئاوی ماڵان لە سلێمانی و دەوروبەری دەوەستێندرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابەشكردنی ئاوی ماڵان لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەوەستێندرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت: "ئاگاداری ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و  تەکییە و حەوزی بازیان دەکەین کە رۆژی  یەكشەممە 15/9/2019، بۆماوەی  24 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت بەهۆی گواستنەوەی دوو  تاوەری  کارەبا، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاککردنی هێڵەکانی  کارەباوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە  تا گرفتی بێ ئاو بوون روو نەدات".

ھ.م