كوردستان24 زانیاری نوێ له‌باره‌ی كوژ‌رانی خێزانێكی پێنج كه‌سی له هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو له گوندی پیرڕه‌شی نزیك شاری هه‌ولێر، خێزانێكی پێنج كه‌سی كه وه‌ك په‌نابه‌ر له رۆژئاوای كوردستانه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، كوژران.
كاروان خۆشناو، گوته‌بێژی پێشووی پۆلیسی هه‌ولێر، له رێی په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، كه خێزانه‌كه پێكهاتوون له دایك و باوكێك و دوو كوڕ و كچێك و هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه كوژراوون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئامێری ره‌ق و به‌رد له كوشتنی ئه‌و خێزانه په‌نابه‌ره به‌كارهێنراوه.
ئه‌وه‌ش به‌رده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، كه ئه‌و خێزانه خانوویه‌كیان كڕیوه و یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی فرۆشیاره‌كه رازی نه‌بووه به مامه‌ڵه‌كه.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه بخاته‌ڕوو، ته‌نیا رایگه‌یاند، "خه‌ڵكێك به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركراوون".
هاوكات له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه كوردستان24 هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام ژماره‌كه‌ی "به‌رده‌ست" نه‌بوو.
ئه‌گه‌رچی دوای رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه پزیشكی دادوه‌ری، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ورده‌كاری ئه‌و رووداوه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
گوندی پیرڕه‌ش سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سنووری پارێزگای هه‌ولێره.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی رێككاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
هه‌ر له به‌دواداچوونی كوردستان24 بۆ ئه‌و دۆسییه‌یه، به گوێره‌ی زانیاری كه‌سوكاری خێزانه‌كه، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی گوندی كرزێرۆی ناوچه‌ی دێركن له رۆژئاوای كوردستان.
ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه:
به‌سام حسێن مشۆ، باوك
سۆلین نه‌زیر، دایك
حسێن به‌سام مشۆ، 13 ساڵ
رۆشكا به‌سام مشۆ، 10 ساڵ
محه‌مه‌د به‌سام مشۆ، 5 ساڵ.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه دوای كڕینی ئه‌و خانووه، كوڕی فرۆشیاره‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی به‌سام و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ داوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵه‌كه و به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه سێ منداڵه‌كه و دایكی منداڵه‌كانیان كوشتوون و ته‌رمی ئه‌وانیشیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه و فڕێیان داون.
تێبیی: وێنه‌كان له واڵی كه‌سوكار و چالاكانی كوردی رۆژئاوا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر بڵاوكراونه‌ته‌وه.