150 ملیار دۆلاری عێراق براوهته دهرهوه
K24 – ههولێر:
لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە بڕی سهد تاوهكو سهد و پهنجا ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق و شاردراوەتەوە و دیار نییە کێ خاوەنیەتی.
پەرلەمانی عێراقیش بڕی 10 ملیۆن دۆلار پاداشتی تەرخانکردووە بۆ ھەر کەسێک کە شوێنی ئەو پارانەیان بۆ ئاشکرا بکات.
بە گوێرەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانیش بێت ئەو پارانە براونەتە دەرەوە و سپی کراونەتەوە و لە بازرگانی کردنی نایاسایی و مامەڵەی ساختەدا مامەڵەی پێکراوە.