كاتی یه‌كه‌م مه‌شقی گریزمان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرا
زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به خێرایی هه‌واڵی رێككه‌وتنی كۆتایی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا له باره‌ی گریزمانیان بڵاو كرده‌وه، كاتی مه‌راسیمی ناساندن و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین مه‌شقی ئه‌و یاریزانه‌یان له‌گه‌ڵ بارسا ده‌ستنیشان كرد.
پێگه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: سبه‌ی هه‌ینی پارێزه‌ره‌كه‌ی گریزمان به فه‌رمی 120 ملیۆن یۆرۆ راده‌ستی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات و نووسراوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌یه‌نێته بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: گریزمان رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م لۆگۆی بارسێلۆنا وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه ده‌ناسرێت، به‌هۆی كاركردن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی كامپ نوو، گریزمان به‌بێ هانده‌ر پێشكه‌ش به میدیاكان ده‌كرێت.
پێگه‌ی مۆندۆ نووسیویه‌تی: هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه، رۆژی دووشه‌ممه گریزۆ بۆ یه‌كه‌مجار مه‌شق و راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێده‌كات.
پێگه‌ی ئاسی مه‌دریدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا بۆ پێنج وه‌رزه به مووچه‌ی ساڵانه 17 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ گریزمان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
ئانتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیداد ده‌ستی به یاریكردن كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 202 یاری 52 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ سوسیداد كرد، دواتر له هاوینی 2014 به گرێبه‌ستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 257 یاری كرد و 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كرد.