ترەمپ دواین بۆچوونی خۆی لەبارەی سیستمی ئێس-400 داوەتە تورکیا
K24 – ههولێر:
بێرات ئەلبایراک، وەزیری دارایی تورکیا، چاوی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەوتووە و باسیان لە کڕینی سیستمی ئێس-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی NTV، وەزیری دارایی تورکیا لە بارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ رایگەیاندووە: "ترەمپ چەند خاڵێکی بەجێی هەبوو لەبارەی کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە".
راشیگەیاندووە: "لەگەڵ واشنتن رێککەوتووین بارزگانی هەردوولا بۆ 75 ملیاری ساڵانە زیاد بکەین".
پێشتر مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر تورکیا سیستمی ئێس-400ی رووسیا بکڕێت، ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئابڵووقەی دەخاتە سەر.
جیا لەوەش، ئەمەریکا ئامادە نییە فڕۆکەی ئێف-35ی ئەمەریکی بە ئەنقەرە بفرۆشێت ئەگەر بێت و تورکیا واز لە کڕینی سیستەمە رووسیەکە نەهێنێت، جیا لەو سیستەمە رووسییەش، ئەمەریکا و تورکیا چەند کێشەی دیکەی وەک رادەستکردنی فەتحولا گیولەن، سزاکانی سەر ئێران، سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی سووریایان هەیە.
Reuters
H.J