والیی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرینی داعش كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی سوپای عێراق، رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردومان و پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا، له كه‌رتی حه‌مرین، والی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرین و سێ له یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژران.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، له رێی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییه‌وه كه به هێلیكۆپته‌ر ئه‌نجامیاندا، توانیان والی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرینی داعش و سێ یاریده‌ده‌ری بكوژن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراوه.