ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا گۆشتى سه‌گ و پيشله‌ى قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى (CBS)ى ئه‌مه‌ريكى رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا ياسايه‌كى نوێى په‌سند كرد و به گوێره‌ى ياساكه، سه‌ربڕين، گواستنه‌وه، فرۆشتن و هه‌ڵگرتنى گۆشتى سه‌گ و پشيله به مه‌به‌ستى به‌كارهێنان و خواردن قه‌ده‌غه‌يه.
گه‌ڵاڵه‌ى ياساكه، له لايه‌ن دوو ئه‌ندامى كۆمارى و ديموكراته‌كان ئاماده‌كرابوو.
به گوێره‌ى ياسا نوێيه‌كه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچى بكات به بڕى 5000 دۆلار سزا ده‌درێت.
ئه‌لسى هاستينگز، نوێنه‌رى ديموكراته‌كان كه پرۆژه‌كه‌ى پێشنياز كردووه، رايگه‌ياند، شانازى به خۆمه‌وه ده‌كه‌م، كه له كۆنگرێس دژى سه‌ربڕين و به‌كارهێنانى گۆشتى سه‌گ و پشيله وه‌ستاومه‌ته‌وه.
داواشى له ئه‌نجوومه‌نى پيران كرد، بڕيارى هاوشێوه بده‌ن و خواردن و بازرگانيكردن به گۆشتى سه‌گ و پشيله‌وه قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له ياسا نوێيه‌كه‌دا هه‌ندێك هۆزى هيندييه سووره‌كان رێگه‌يان پێدراوه له كاتى ئاهه‌نگه ئاينييه‌كانى خۆيان‌دا گۆشتى سه‌گ و پشيله بخۆن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر