په‌رله‌مانتارێكی رووسیا: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئێران توڕه بكات
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی رووسیا، ڤلادیمێر گابارۆڤ، رایگه‌یاند، رووسیا دژی ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
گابارۆڤ گوتیشی: هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناردنی هێز هه‌وڵێكی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ نمایشكردنی هێز و چه‌كه‌كانی و هاوكات هه‌وڵێكه بۆ تووڕه كردنی ئێران.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێشتر رایانگه‌یاندبوو، پێنتاگۆن پلانی هه‌یه، 10 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو رازی بوون، ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هێز و سوپا له ئاوی كه‌نداو بڵاوه پێ بكات.