ساڵێکە پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە زاخۆ بەهۆی کێشەی هاووڵاتییەک راگیراوە

"94% پڕۆژەکە تەواو بووە"

K24- هه‌ولێر:

بەھۆی كێشەی نێوان ھاووڵاتیەك و حكومەت لە زاخۆ، ماوەی نزیكەی ساڵێكە پڕۆژەیەكی ستراتیژی كەرتی ھاتووچۆ كە ماوەی پێنج ساڵە كاری تیادا دەكرێت بە تەواو نەکراوی ماوەتەوە.

بەوەی باڵەخانەی هاووڵاتییەکە دەکەوێتە سنووری پڕۆژەکە، دەبێت ئەو باڵەخانەیە بڕوخێندرێت، بەڵام خاوەنی باڵەخانەکە داوای قەرەبووی زیاتر دەکات لەوەی بۆی داندراوە کە بڕەکەی 90 ملیۆن دینارە.

هۆکاری ئەوەی ئەو بڕە پارە کەمە وەک قەرەبووی ئەو باڵەخانەیە دانراوە بۆ دروستکردنی باڵەخانەکە لەسەر زەوی نایاسایی دەگەڕێتەوە.

لە ئێستادا هاووڵاتییەکە داوای قەرەبووی زیاتر دەکات و حکوومەتیش یەک هەفتە مۆڵەتی داوە تاکو باڵەخانەکە چۆڵبکات و پڕۆژەی بەرزە پردی دەروازەی زاخۆ تەواو بکات.

H.J