سوپای سووریا "به‌ره‌ی نوسره" گه‌مارۆ ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی حكوومه‌تی سووریا به ئاژانسی (ریا نۆڤۆستی رووسی) گوتووه: "سوپای سووریا، له نزیكی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون رێگای هاتنی كۆمه‌ك و پاڵپشتیی له به‌ره‌ی رزگاركردنی شام "به‌ره‌ی نوسره‌ی جاران" گرتووه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ئێستا سوپای سووریا چه‌ندین پێگه‌ی گرنگی له ده‌وروبه‌ری باكووری خان شه‌یخون كۆنترۆڵ كردووه و ده‌روازه‌كانی به رووی چه‌كدارانی "به‌ره‌ی نوسره" له شارۆچكه‌كه داخستووه".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه 19/8/2019 سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاشكرایكرد "هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ به‌هاناوه‌چوونی گرووپه تیرۆریسته‌كان سنووری سووریایان به‌زاندووه و به‌ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون له گونده‌واری ئیدلب دێن، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌نقه‌ره پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی سانای فه‌رمی سووریای گوتووه، كاروانی سه‌ربازی توركیا هاتوونه‌ته ناو سنووری سووریا و به ئاراسته‌ی خان شه‌یخون هاتوون، تا فریای تیرۆریسته‌كانی به‌ره‌ی رزگاركردنی شام (به‌ره‌ی نوسره) بكه‌ون. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه توركیا پشتیوانی ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ڵێت: "ده‌ستوه‌ردانی توركیا به‌توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه قیزه‌ونه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی خاكی سووریا له ئه‌ستۆ ده‌گرن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و ره‌فتاره دوژمنكارانه‌یه‌ی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیراده و سووربوونی سوپای سووریا نابێت بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی تیرۆریستان له خان شه‌یخون و ناوچه‌كانی دیكه، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی خاكی سووریا له تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه".
پێشتریش میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، هێزی تایبه‌تی توركیا وه‌ك ئاماده‌سازییه‌ك گه‌یشتوونه‌ته باشووری ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكدایه بۆ دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی دیكه‌ی ئه‌و توركیا كه له ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا مۆڵدراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركیا، یه‌كه‌كانی كۆماندۆز رۆژ یه‌كشه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته ویلایه‌تی هاتای و له چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی جیاوازی ئه‌و وڵاته‌وه جووڵه‌یان پێكراوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و یه‌كه تایبه‌تانه‌ی توركیا به‌ره‌و هێڵی سنووریی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌چن و بۆ گه‌یشتنیان به سه‌لامه‌تی رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.
جووڵه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا بۆ ناوچه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی رزگاركردنی شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی جاران) له ناوچه‌كانی خان شه‌یخۆنی گونده‌واری ئیدلب كۆنترۆڵیان كردووه.