به‌حرێن شكستی به عێراق هێنا و بووه پاڵه‌وانی جامی رۆژئاوای ئاسیا
له یاریی كۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به عێراق هێنا و بووه پاڵه‌وان.
له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌حرێن رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، له خوله‌كی 39 عیسا مووسیای هێرشبه‌ری به‌حرێن گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به درێژایی هه‌ردوو گێم نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كه راست بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر خاكی خۆیان نازناوه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌حرێن له‌ده‌ستدا.
عێراق میوانداریی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی رۆژئاوای ئاسیای كردووه كه به به‌شداریی 8 وڵات به‌ڕێوه چوو، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پێكهاتووه له (عێراق، یه‌مه‌ن، سوورپا و لوبنان) كه یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا كرا و عێراق به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش پێكهاتبوو له (سعوودییه، به‌حرێن، ئوردن و كوێت) یارییه‌كانیان له‌سه‌ر داواكاری خۆیان له هه‌ولێر كران و به‌حرێن به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته یاریی كۆتایی.