دادگای فیدرالی له باره‌ی "ناوچه جێناكۆكه‌كان" روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دادگای فیدرالی عێراق، روونكردنه‌وه له باره‌ی "ناوچه جێناكۆكه‌كان" ده‌دات و رایده‌گه‌نێت، ده‌بێت كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق یه‌كلاییبكرێنه‌وه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی دادگای فیدرالی، دووپات له بڕیارێكی پێشوو ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له 19/3/2003 له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، نه‌ینه‌وا، دیاله، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمدا نه‌بوونه "ناوچه‌ی جێناكۆكن".
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی دادگای فیدرالی عێراق، رۆژی 11/3/2018 له دانیشتنێكی دادگاكه‌دا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كێشه‌ی "ناوچه جێناكۆكه‌كان" له‌لایه‌ن ئه‌و لێژنه‌یه‌وه بڕیاری لێده‌درێت كه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 پێكده‌هێنرێت.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی ده‌ستووری ناوچه‌ی جێناكۆكن، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه داگیركراون و به ته‌نها له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ڕێوه ده‌برێن.
ا. م