لە ئۆكرانیا خۆپیشاندان دژی ھێرشەكانی توركیا ئەنجامدەدرێت

داوا لە توركیا دەكرێت ھێرشەكانی بوەستێنێ
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر      

لە كیڤی پایتەختی ئۆكرانیا خۆپیشاندان دژی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لەو وڵاتە.

بەشداربووێكی خۆپیشاندانەكە بە كوردستان24ی راگەیاند: "ژمارەیەك لە پەنابەرانی كورد و ھاووڵاتیانی ئۆكرانی بۆ ئیدانەكردنی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا كۆبوونەوە و داوایان كرد توركیا ھێرشەكانی بوەستێنێ".

گوتیشی: "پۆلیس رێگری لە خۆپیشاندەران بكات و گرژیی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست بوو".

رۆژی چوارشەممە 9/10/2019، سوپای توركیا بە بەشداری میلیشیا چەكدارەكانی سوریا كە شەڕ بۆ توركیا دەكەن، ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بۆ وەستاندنی ئەو ئۆپەراسیۆنەش لەناوخۆ و دەرەوەی كوردستان رێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

ھ.م