تورکیا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

ترەمپ هەڕەشەی وێرانکردنی ئابووری تورکیای کردبوو

K24 – هه‌ولێر:

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا وەڵامی تویتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە کە تیایدا سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی رووخانی ئابووری تورکیای کردبوو.

لە زنجیرە تویتێکدا، ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی تورکیا کردووە و تیایدا دەڵێت: "ئەگەر هێرشبکەنە سەر کوردەکان، ئەوا ئابوورییەکەتان دەڕوخێنین".

کاڵنیش لەوەڵامدا نووسیویەتی: "دەبێت ئەمەریکا رێز لە هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی بگرێت".

دەشڵێت: "ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە کە کوردەکانی سووریا و پەکەکە لێک جیانەکرێنەوە کە لیستی تیرۆری ئەمەریکان و پەیەدە و یەپەگەش هەر لقێکی پەکەکەن".

کێشەی کورد لە سووریا بووەتە کێشەیەکی گەورەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، بەوەی ئەمەریکا دەڵێت نایانەوێت دوای کشانەوەیان، تورکیا هێرشبکاتە سەر کوردەکان.

تورکیاش سوورە لەسەر ئەوەی هێرشبکاتە سەر شەڕڤانە کوردەکان و دەڵێت، یەپەگە و پەیەدە "تیرۆرستن"  و جیاوازن لە کوردەکانی سووریا.

 H.J