تورکیا و هاوپەیمانەکانی هێرشی زەمینیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگری تورکیا پلانەکەی راگەیاند

هەولێر- K24:

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و چەکدارە یاخیبووە سوورییەکانی هاوپەیمانی دەستیان بە هێرشی زەمینی بۆ سەر چەکدارە کوردەکانی سووریا کردووە.

هێرشەکەی تورکیا لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمەریکا و بۆردومانی بارەگاکانی هەسەدە و پەیەگە دێت لە رۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هەزارەها خێزان لە ناوچەکانی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون و بەهۆی هێرشەکانی تورکیا لەو ناوچەیە، پێنج هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

هەر لەو ناوچەیە، بەهۆی بۆردومانەکان، سێ چەکداری هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.

 H.J