ویستی وێنەی هاوسەرگیریی بگرێت بەڵام کەوتە دەریاوە
K24 – ههولێر:
لە رۆژی هاوسەرگیریی، هاوسەران دەیانەوێت جوانترین و جیاوازترین وێنە بگرن، بەڵام هەموو جارێک شتەکان بەگوێرەی پلان بەڕێوەناچێت.
دوو تازە بوک و زاوا، لە وڵاتی مەکسیک، لە رێگای ماتۆڕی ناو دەریا دەیانەوێت وێنەیەکی جیاواز بگرن، بەڵام بووکەکە دەکەوێتە ئاوەکەوە و تەواوی جل و ماکیاژەکە تێکدەچێت.
لە ئێستادا، چەندین فۆتۆگرافەری جیهانی و ناوخۆیی هەن، وێنەی جیاوازی بوک و زاوا دەگرن، بۆ ئەمەش چەندین تەکنیکی جیاواز بەکاردەهێنن، ئەم جۆرە وێنە گرتنەش بووەتە شتێکی باو لە جیهاندا.
H.J