عه‌لی قه‌ره‌داغی: پێویسته جیهانی ئیسلامی به‌خۆيدا بچێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، عه‌لی قه‌ره‌داخی، سكرتێری یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له جیهان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كێشه هاوچه‌رخه‌كانی جیهانی ئیسلامی گوتی: "زۆربه‌ی كیشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به‌تایبه‌ت له وڵاتانی كه‌نداو و سووریا و ناوچه‌كه به گشتی بۆ لایه‌نی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێكیش هۆكاره‌كانیان ئاینین".
عه‌لی قه‌ره‌داغی كه ئێستا له سێیه‌م دیداری جیهانی ئیسلامی‌دا له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان به‌شداره، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "له په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلامدا نابێت ئه‌و جۆره كیشانه رووبده‌ن كه ئێستا له‌ئارادان، چونكه ئاینی ئیسلامیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه‌سانی سیاسیش ده‌بێت ئاراسته‌كانیان ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گه‌له‌كه‌یان بێت".
قه‌ره‌داخی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا درزێكی گه‌وره له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی ئاین و گه‌لدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی ئیسلامی به‌ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، له‌كاتێكدا خواستی گه‌ل ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌یه، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا، هه‌ر ئه‌م جیاوازییه زۆره‌شه كێشه‌كانی جیهانی ئیسلامی قووڵتر كردووه‌ته‌وه و هۆكاری ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و راپه‌ڕینانه‌یه كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی هاتوونه‌ته ئاراوه".
سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گروپ و رێكخراوه توندڕه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به تیرۆریست و گروپی تایفی ناسراون، عه‌لی قه‌ره‌داغی هۆكاری درووستبوونی ئه‌و گروپانه‌ی بۆ دوو لایه‌ن گه‌ڕانده‌وه و گوتی: "لایه‌نێكی فیكرییه و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌ئه‌نجامی ئه‌و زوڵم و سته‌مكارییه‌وه بووه، كه له جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه ده‌كرێت".
قه‌ره‌داغی دووپاتیكرده‌وه، "دوای شانۆگه‌رییه‌كه‌ی داعش، پێویسته جیهانی ئیسلامی پێداچوونه‌وه بۆخۆی بكات، بۆئه‌وه‌ی بزانێت هه‌ڵه و كێشه‌كانی رابردوویان له‌كوێوه سه‌ریانهه‌ڵداوه".
H.B