هه‌سه‌ده داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به‌شێك له هێزه‌كانی له سووریا بهێڵێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، 1000 تا 1500 سه‌ربازی خۆیان له سووریا بهێڵنه‌وه.
مه‌زڵوم كۆبانی، سه‌ركرده‌ی هه‌سه‌ده داوای هێشتنه‌وه‌ی 1000 تا 1500 سه‌ربازی ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كرد، كه بۆ شه‌ڕی داعش له سووریا‌ن. هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه هیوادارین ئه‌مه‌ریكا پلانی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی له سووریا بوه‌ستێنێت".
مه‌زڵوم كۆبانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: "ئێمه خوازیارین هێزێكی ئاسمانی و پیاده هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵدا بكات".
ئه‌و لێدوانه‌ی كۆبانی دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئالدار خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ته‌ڤده‌م، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس داوای له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كرد، دوای نه‌مانی داعش پشت له كورد نه‌كه‌ن و له قۆناغی داهاتوودا، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری سووریا كورد له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بپارێزێت.
H.B