هاتووچۆی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ باره‌ی "گۆڕانكاری له‌ خێرایی و سزای دارایی" هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا "ده‌نگۆی" گۆڕانكاری له‌ سزا داراییه‌كانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی و خێرایی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم هیچ گۆڕانکارییەکی لە سزا داراییەکانی کامێراکانی دیاریکردنی خێراییدا نەکردووە و بەهەمان ئەو بڕیارە کاردەکرێت کە پێشتر هەبووە و ئەو "دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راستییەوە".

سەبارەت بە گۆڕانکاری لە خێراییەکانی شەقامی بازنەیی مەلیم مه‌حموودیش رایده‌گه‌یه‌نێت، خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود 60 کلم/ کاتژمێرێکدا و تەنها نزیك لە ترافیك لایتی پەڕینەوەکان خێراییەکان کراوە بە 50 کلم/ کاتژمێرێکدا.

هاتوچۆی سلێمانی، هاووڵاتیان و شۆفێرانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر هه‌واڵ و زانیارییه‌كی تایبه‌ت به‌ هاتوچۆ، لە ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و رادیۆی ترافیکەوە بڵاونەکرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان لێی بەرپرسیار نیيە.