ژنه داعشییه‌كان له كامپی هۆل هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پاسه‌وانان
K24 - هه‌ولێر:
ژنانی ناو كامپی هۆل له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، كه گه‌وره‌ترین كامپه، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پاسه‌وانه‌كان و ئاگریان له به‌شێكی كامپه‌كه‌ش به‌رداوه.
ئێستا ره‌وشی ناو كامپه‌كه شێواوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا راگه‌یاند.
به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ته‌كانی له دژی چه‌كدارانی داعش راده‌گرێت و ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا ده‌كات.
كامپی هۆل گه‌وره‌ترین كامپی ژنه به‌ندكراوانی داعشه ده‌كه‌وێته پارێزگاكه‌ی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌پارێزرێت.
ئ. م