وتارخوێنی تاران: گه‌لی ئێران ده‌رگای دانووستانی به رووی ئه‌مه‌ریكادا داخستووه
K24 – هه‌ولێر:
وتارخوێنی كاتی تاران، كازم سدیقی له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، رایگه‌یاند، "گه‌لی ئێران بۆ هه‌میشه ده‌رگای دانووستانی به رووی ئه‌مه‌ریكادا داخستووه".
سدیقی گوتیشی: "رۆژی 4ی نۆڤێمبه‌ر، له رۆژی نیشتمانی گه‌لی ئێران‌دا، هاووڵاتیان به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ره‌تیانكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌ل رقی له رژێمی خۆسه‌پێنی جیهانییه، له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هۆشیاری قوڵی گه‌لی ئێران له باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رووی له مرۆڤایه‌تی كردووه".
وتارخوێنی كاتی تاران باسی له‌وه‌شكرد، "له 1953دا ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی كرد، كاتێك حكومه‌تی موسه‌دده‌ق رووخێندرا، هه‌رچه‌نده موسه‌دده‌ق متمانه‌ی پێكردن، ئه‌وه‌ش چیرۆكی كۆتایی هه‌موو ئه‌وانه‌یه متمانه به ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: ئیرنا
ئ.ر