ئاواره عهرهبهكانی گهرمیان رهتیدهكهنهوه بگهڕێنهوه زێدی خۆیان
K24 – گهرمیان:
بەشێک لە ئاوارە عەرەبەکانی شەڕی داعش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان سەرباری سەختی ژیان و بەڕێکردنی تەمەنیان لە ئاوارەیدا دەڵین ئامادەنین بگەڕێینەوە بۆ ناوچەکانی خۆمان، چونکە سەرەڕای وێران بوونی ناوچەکانمان دەکەوینە بەر ھەڵمەتی رەشبگیری بە بیانوی ئەوەی ھاوکاری داعشمان کردووە بۆیە نامانەویت لە دۆخیکی بهم شێوهیه بگەڕێینهوه.
لە سەروبەندی شەڕی داعش لە ناوەڕاستی مانگی حوزهیرانی 2014هوه ھەزاران ھاووڵاتی ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئاوارەی سنووری گەرمیان بوون کە ژمارەیان زیاتر لە پەنجا ھەزار کەس دەبوو.
ئەگەر چی حکومەتی عێراق لە ماوەی رابردوودا کۆتايی ھاتنی داعش و ئازاد کردنی تەواوی خاکی عێراقی راگەیاند و داوای لە ئاوارەکان کردبوو بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام ھێشتا 26 ھەزار ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی عێراق لە سنووری گەرمیان ماونەتەوە.